گرافیک؛ 964+
بڕیارى ئەنجوومەنی وەزیرانه
500 كه‌س بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جیاوازه‌كانى هه‌ڵه‌بجه دامه‌زران
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمەوە بڕیاری دامەزراندی 500 کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتیە جیاوازەکانی ھەڵەبجە درا، ئەمڕۆ رەزامەندی لەسەر دامەزراندیان دراوه و بڕیارە نووسراوەکە ئاڕاستەی پارێزگای ھەڵەبجە بکرێت.
شاھین حەمەڕەزا، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، ھەرچەندە ھێشتا نووسراوەکە نەگەیشتۆتە پارێزگا، بەڵام پشتڕاستى دامه‌زراندنه‌كه‌ى دووپاتكرده‌وه و به‌وپێیه‌ى ئەنجومەنی راژە پێیان راگه‌یاندووه.
وتیشی “ئەگەرچی بڕیاربوو ژمارەی دامەزراندن 614 کەس بن، بەڵام وا دیارە لە ئێستادا تەنھا رەزامەندی بۆ پێنج سود کس وەرگیراوە”.
ساڵی رابردوو دوای سەردانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ھەڵەبجە و لەسەر داوای ئیدارەی شارەکە، بڕیاردرا 500 کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتیە جیاوازەکانی ھەڵەبجە دابمەزرێن، دواتر 114 کەسی دیكه‌ش بۆ سه‌ر ئه‌م لیسته زیادكران و ژمارەکە بوو بە 614 کەس.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن