زەوییەكانی قەرەبووی گردجوتیار، فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
شارەوانی هەولێر ئاگاداری کردوونەتەوە
خاوەن زەوییەکانی گردجوتیار له باج و رسوماتەكانى تۆماركردن دەبەخشرێن
964+
توانا نەقی
خاوەن زەوییەکانی کەرتی گردجوتیار لە هەولێر له باج و رسوماتەكانى تۆماركردن دەبەخشرێن و شارەوانیش دەڵێت ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی مافەکانیانە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، وەزارەتی شارەوانى و گەشت و گوزار بڕیاریدوە بە لێخۆش بوون له سەرجەم باج و رسوماتەکانی تۆمارکردن واتە بە ناوکردن لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە.
دەشڵێت، ئەو هاوڵاتیانە ئەو زەویانەیان وەک قەرەبوو بۆ دیاری کراوە و لەکاتی تۆمار کردنی و بیکەن بە ناوی خۆیانەوە دەبەخشرێن.
شارەوانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگادارى خاوەن زەويەكانى ژمارە 15 تاوەکو 1150 و 2571 تاوەکو 3498 لە کەرتی گردجوتیار دەكەينەوە ئەوانەی تاوەكو ئێستا مامەڵەی خۆماڵەكردنيان ئەنجام نەداوه سەردانی دادگاى بەرايى هەولێر6 ياخود سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنى زانيارى و وەرگرتنى پسولەی پێڕاگەیاندن.
گەڕەكی “زەوییەکانی قەرەبووی گردجوتیار”، راستەوخۆ دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری و بە پێی راگەیاندراوی شارەوانیی هەولێر، لە ساڵی رابردوو تا ئێستا کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی خزمەتگوزاری تێدا جێبەجێکراوە، لەوانە دروستکردن و قیرتاوکردنی دوو شەقامی گرنگی 40 مەتری و 60 مەتری و هەروەها دانانی سێکتەری ئاو بە شێوەیەکی زانستی.