خورماتوو

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆی دیکە بریندارن

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەدوو رووداوی هاتوچۆی جیادا لەسەر رێگەی کەرکوک – بەغدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.

عەقید موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەی هاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی وت، رووداوی یەکەم لە سنووری نێوان ئامرلی و ناحیەی عزێم روویداوە و رووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە پاسێکی نەفەرھەڵگر بەتیژڕەوی روویشتووە و لەوکاتەدا ئیستۆپی نەماوە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە دوو سەرنشین دەستبەجێ گیانیان لەدەست داوە و حەوت دیکەش برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وتیشی، لە رووداوێکی دیکەدا لەنزیک ناحیەی سلێمان بەگی سنووری خورماتوو دوو ئۆتۆمبێلێی تایبەت پێکیاندا کێشاوە و لەو رووداوەشدا دووکەس برینداربوون و تیمەکانمان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بە رووداوی هاتوچۆ هاوڵاتیەک گیانی لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ هاوڵاتیەک گیانی لەدەست دا