“بەغدا کورسیی خوێندن بۆ کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە دابین بکات”

+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ به‌غدا، داواى لە خوێندنی باڵای عێراق کردووە 10%ی کورسیی خوێندنی هەموو زانکۆکان بۆ کەسوکاری شەهیدانى پێشمه‌رگه‌ دابین بكرێت”.

کاروان عەلی یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ تۆڕى 964ـى راگه‌یاند “داوامان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کردووە، رێژه‌ى10%ی کورسییەکانی خوێندنی باڵای عێراق لە هەموو زانکۆکان بۆ کەسوکاری شەهیدانی کوردستان بێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، سەبارەت بەو پرسە نووسراوێکیان ئاراستەی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق کردووە و داوایان کردووە گشتاندن بۆ نووسراوی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق بکەن”.

هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌، تا ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراقییه‌وه‌ وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام وتیشی، “به‌رده‌وام به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین و ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ كورسییه‌كانى خوێندن بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان دابین ده‌كه‌ین”.