بە تاکسى

لە گۆیژەوە بۆ مزگەوتى گەورە 15 بۆ 20 هەزارە

964+

دیلان محەمەد جەزا

خاوەن تاکسییەکانى شاخى گۆیژە لە جەوى سارد و بەفردا بازاڕیان گەرمە، ئەوانە بۆ گواستنەوەى نەفەر تا ناوشار 15 بۆ 20 هەزار وەردەگرن، سەندیکا دەڵێت، خۆیان ئەو نرخەیان داناوە و سەرپێچییە، شۆفێرێکى تاکسیش دەڵێت، کوردەکە پارە نادات.

ئەلەند کەمال شۆفيری تاکسی بە 964ـى وت،”ئێمە شەش تاکسین لەسەر شاخی گۆیژە هاوڵاتیان دەگەیەنین بۆ ناو شاری سلێمانی، بەڵام بازاڕەکەمان لە بەفربارین و جەوى ساردا گەرم دەبێت”.

ئەوان بۆ گەیاندنى نەفەر تا ناوشار و دەورووبەرى مزگەوتى گەورە، 15 تا 20 هەزار دینار لە سەرنشین وەردەگرن، ئەو نرخەش جێگاى رەزامەندى سەندیکاى شۆفێران نییە.

بە وتەى ئازاد ئەحمەد سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی کە بۆ 964 قسەى کردووە، وەک سەندیکا تاکسیان بۆ سەر شاخی گۆیژە دانەناوە و ئەو نرخەی ئەوان لە هاوڵاتیانی دەسەنن پێچەوانەی یاسایە و رێکاریان بەرامبەر دەگیرێتە بەر”.

لاى خۆشییەوە ئەلەند کەمال دەڵێت، رسقەکەیان لەسەر گەشتیارى عەرەبە، ئەگینا وەکخۆى دەڵێت، بە تەماى کوردەکەبن چاریان ناچار دەبێت و لە پێنج هەزار زیاتر نادەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پڕۆژەى تاکسى میتەر کۆتایى بە مامەڵەى سەرنشین و شۆفێر د...

پڕۆژەى تاکسى میتەر کۆتایى بە مامەڵەى سەرنشین و شۆفێر دەهێنێت