کۆبوونەوەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ لەگەڵ رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چەمچەماڵ - وێنە: قایمقامیەتی چەمچەماڵ
بە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵ
دوو لیژنە بۆ چارەسەری کێشەی زەوی و زاری گۆپتەپە و حەوزە ماسییەکانی ئاغجەلەر پێکهێنرا
964+
شۆڕش قادری
بە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵی هەرێم دوو لیژنە بۆ چارەسەری کێشەی زەوی و زاری گوندی گۆپتەپە و حەوزە ماسییەکانی ناحیەی ئاغجەلەر پێکهێنرا.
دوێنێ یەکشەممە 19.1.2025 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازیکرد لە رەمک رەمەزان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی چەمچەماڵ.
لە دانیشتنەکەدا کە بەرێوەبەرانی گشتی دیوان و سامانی ئاژەڵ و زەوی و زار ئامادەبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشە و کاروبارەکانی پەیوەست بە جوتیاران و زەوی و زاری سنووری چەمچەماڵ و گرنگیدانی زیاتر بە پڕۆژەکانی ئاژەڵداری و پەلەوەری و باخداری و سامانی ماسی و پاڵپشتیکردنی هەنگاوکانی فراوانکردنی پانتایی سەوزایی لە سنوری قەزاکە.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، “وەزیری کشتوکاڵ بڕیاریداوە دوو لیژنە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زاری گوندی گۆپتەپە و چارەسەرکردنی کێشەی حەوزە ماسییەکانی سنوری ناحیەی ئاغجەلەر پێک بهێنرێت و چارەسەری ئەو کێشانە بکرێت، هاوکات لەسەر داوای قائیمقامی چەمچەماڵ، حەفارەیەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ بەشێوەیەکی هەمیشەیی دابین کردووە”.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە له تهقتهق بڕیارى روخاندن و پڕكردنهوهى حهوزه ماسیهكان بهشێوهیهكی كاتى راگیرا.
سهباح حاجى عوسمان، بهڕێوهبهرى كشتوكاڵى تهقتهق به 964ی راگهیاندبوو، بڕیارهكه بههۆى ئهوهیە کە خاوهن حهوزهكان دهستیان به دهركردنى مۆڵهت كردووه.