نزیکەى 84 دۆلارە

ئەمڕۆ ترەمپ دەستبەکار دەبێت و نەوتیش بەرز بووەوە

964+

وریا فەتاح

لە یەکەم رۆژى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوت کە هاوکاتە لەگەڵ دەستبەکاربوونى ترەمپ، نرخى نەوت بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.

لە کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕى نەوت لە رۆژى شەممەدا، نرخى یەک بەرمیل بە 80 دۆلار و 79 سەنت بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 18.1.2025، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 83 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 78 دۆلار و 03 سەنت دیاری کراوە.

ئەمڕۆ، رۆژى دەستبەکاربوونى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکایە، دواى هاتنى ترەمپ پێدەچێت بازاڕە جیهانییەکانى نەوت و زێڕ و دراوى ئەلیکترۆنى، گۆڕانکاریان بەسەردابێت، بەتایبەت سزاکانى سەر رووسیا، ئەگەر هەیە نرخى نەوت زیاتر بەرز بکاتەوە.

نرخى نەوت دابەزى، بەڵام هەر لەسەروو 80 دۆلارەوەیە

نرخى نەوت دابەزى، بەڵام هەر لەسەروو 80 دۆلارەوەیە