وێنەی پەروین بوڵدان و سیری سورەیا و عەبدوڵا ئۆجەلان. فۆتۆ: ئاژانسەکان
دەم پارتی دەچنەوە ئیمڕاڵی
سبەینێ داوای بینینەوەی عەبدوڵا ئۆج-ەلان دەکرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
شاندەکەی ئیمراڵی، کە لە بەرپرسانی “دەم پارتی” پێکهاتوون سبەینێ دووشەممە، داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا دەکەن، بۆ ئەوەی دووەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانیکراوی”پەکەکە” ئەنجام بدەن.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن پارتەکەوە دەرچوێندراوە، باس لەوەکراوە، “پێشبینی دەکەن سەردانی دووەم، دوای ماوەیەکی کەم لە داواکاریی شاندەکە ئەنجام بدرێت”.
بەیاننامەکە بە روونی دەڵێت، “شاندەکەی پارتی ئیمرالی پارتی دەم، لە رۆژی دووشەممەدا داوا لە وەزارەتی داد دەکات بۆ ئەوەی دووەمین دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام بدات، پێشبینی دەکەین سەردانی دووەم دوای ماوەیەکی کەم دوای داواکاری شاندەکە ئەنجام بدرێت و جێبەجێ بکرێت”.
سەردانی دووەمی دەم پارتی دوای، هەوڵی پڕۆسەیەکی ئاشتییە لە تورکیا کە پێشتر و لە رۆژی 28.12.2024، هەمان شاند چوونە دورگەی ئیمراڵی بۆ دیدەنی عەبدوڵا ئۆجەلان.