لە مەخمور

گۆڕینى فیول پەمپ کارەساتى نایەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

کەمێک لەمەوبەر لە کاتى گۆڕینى فیول پەمپ، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى ئۆمیگا ئاگرى گرت و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە و دوکانێک ئاگریان گرت.

لەسەر رووداوەکە 964 بەرگرى بەو ژمارە تەلەفونەوە کرد کە بەرگرى شارستانى مەخمور دایناوە، ئێشکگرى بەرگرى شارستانى مەخمور بە 964ـى وت،” رووداوەکە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لەناو بازاڕى مەخمور روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى ئۆمیگا لەبەردەم دوکانێکى چۆڵ وەستاوە و فیول پەمپى گۆڕیوە، بەڵام لەو کاتەدا شۆرتێک دروستبووە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە”.

ئاشکراشى کرد، بەهۆى ئەوەى دەبەیەکى پڕ لە بەنزین لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا هەبووەن ئاگرەکە تەشەنەى کردووەوە و دوکانەکەش سووتاوە.

بەپێى گرتەى ڤیدیۆیى رووداوەکە، ئاگرەکە گەورەیە و تا بەرگرى شارستانى دەگەن و دەیکوژێننەوە، ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتى دەسوتێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە هەولێر ئاگرکەوتەوە

لە هەولێر ئاگرکەوتەوە