"پەنامان وە پەنای خوای گەورەیە، بارانمان بۆ ببارێنێت"

لە کفری پیر و گەنج کۆبوونەوە و نوێژە بارانەیان ئەنجامدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

هەرچەندە لە رۆژانی رابردوو شەپۆلێکی باران بارینی باش رووی لە ناوچەکانی هەرێم کرد و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش لە دوو سێ رۆژی داهاتوودا باران دەبارێت، بەڵام نوێژە بارانەی هاوڵاتیان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە کفری پیر و گەنج کۆبوونەوە و سوننەتەکەیان ئەنجامدا.

فەخریە مەحمود هاوڵاتییەکی دانیشتووی کفری بەدڵ دەستی لە خودا بەرزکردەوە و بە 964ـی وت، “پەنامان وە پەنای خوای گەورەیە، بارانمان بۆ ببارێنێت، چاومان ها لە دەرگا و رەحمەتی خوای گەورەوە بەڵکو بەزەییە بەم خەڵکەدا بێتەوە”.

هاوکات سەرکەوت عەلی مامۆستای ئایینی بە 964ـی وت، “نوێژە بارانە یەكێکە لە سوننەتەکانی ئایینی ئیسلام و لە رابردووشدا هەرکات باران نەباریوە، پێغەمبەران و موسڵمانان ئەو سوننەتەیان بە ئەنجام گەیاندووە”.

لە چەند هەفتەی رابردووشدا لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان خەڵک کۆبوونەتەوە و نوێژە بارانەیان ئەنجام داوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

لە جەوێکی باراناوی؛ کەلار نوێژە بارانەی ئەنجامدا

لە جەوێکی باراناوی؛ کەلار نوێژە بارانەی ئەنجامدا

دهۆکیش نوێژە بارانەی کرد

دهۆکیش نوێژە بارانەی کرد