چەند پڕۆژەیەک کرانەوە
راوێژکارێکی سودانی بە دەستی خێرەوە چووە دوزخورماتوو
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەزهەر شەعلان سەردانی قەزای دوزخورماتوو و ئامرلی کرد، لەوێ ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی کردەوە، قایمقامی دوزخورماتوو بە 964ی وت، پاش گەیاندنی خزمەتگوزاری بە ناوچەکان، کاری جدی دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان.
لە سەردانەکەدا، پڕۆژەی تۆڕی ئاو بۆ دانیشتوانی پێنج گوندی رۆژئاوای دوزخورماتوو، کردنەوەی دوو ناوەندی تەندروستی لە گوندەکانی غەماس و بۆستاملی، لەگەڵ راکێشانی تۆڕێکی کارەبا بۆ گوندی بۆستاملی کرانەوە.
زولفەقار حەیدەر، قایمقامی دوزخورماتوو بە964ـی وت، لەو سەردانەدا پڕۆژەی نەخۆشخانە 150 قەرەوێڵەیمان بەسەرکردەوە، کە ماوەی زیاتر لە 10ساڵە بەتەواو نەکراوی ماوەتەوە و بەسستی کاری تێدادەکرێت، بەڵام بڕیار دراوە لە ماوەی کەمتر لەساڵێکدا سەرجەم کارەکانی نەخۆشخانەکە تەواوبن و بەڕووی خەڵکدا بکرێتەوە”.
لە بارەی، پردە ستراتیژییەکەی سەر رێگەی کەرکوک بۆ بەغدا لەناوەندی دوزخورماتوو کە ماوەی دوو ساڵە کارکردن تێدا بەردەوامە، وتی، ئەوەش لە ماوەی کەمتر لەمانگێکی دیکە دەکرێتەوە بەڕووی شۆفێراندا و بەکردنەوەی ئەو پردەش قەرەباڵغی و لۆد لەسەر رێگاکە کەم دەبێتەوە.
قایمقام باسی لەوەکردج بڕیاریشە بەمزوووانە، کاری جدی بۆ گێڕانەوەی سەرجەم ئەو ئاوارانەی کە تائێستا نەگەڕاونەتەوە بکەن، بیانگەڕێننەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا