ئەنجامدانى نەشتەرگەرى منداڵبوون لە نەخۆشخانەى گشتى چۆمان... وێنە: تەندروستى سۆران
بەسەرکەوتوویى
بۆ یەکەمین جار نەشتەرگەرى منداڵبوون لە چۆمان ئەنجامدرا
964+
وریا فەتاح
تەندروستیى سۆران بڵاوى کردەوە، بۆ یەکەمین جار توانرا نەشتەرگەرى منداڵبوون لە قەزاى چۆمان ئەنجام بدرێت و سەرکەوتووش بوون.
وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى تەندروستیى سۆران بڵاوى کردووەتەوە، لە پێناو گەیاندنی هەموو خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بۆ سەرجەم قەزا و ناحییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە چوارچێوەی پلانەکانی بەرێوەبەرایەتییەکەیان، تونرا بۆ یەکەمین جار نەشتەرگەری منداڵبوون لە نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان ئەنجام بدرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دکتۆر دلڤین سەرتیپ کە پزیشکى پسپۆڕى ژنانە، بە سەرکەوتوویى ئەنجام بدرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هەریەک لە دکتۆر رەوەز ئازاد، پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری میزەڕۆ و دکتۆر ساڵح مەغدید، پزیشکی پسپۆڕی سڕکردن، لە نەشتەرگەرییەکەدا بەشدار بوون.