لە هەولێر
ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەکى فەرمانبەرانى هەولێر ژنێک لەلایەن براکەیەوە بە چەقۆ کوژرا
سەرچاوەیەکى ئاگادار و نزیك لە رووداوەكە، لە شوێنى رووداوەکە بە 964ـى وت،” برایەک بە چەقۆ لە گەڕەکى فەرمانبەرانى هەولێر خوشکەکەى خۆى بریندار کرد، دواتر پەیوەندى بە پۆلیسەوە کراوە و تا گەیشتوون ژنەکە بەهۆى سەختى برینەکەوە گیانى لەدەست داوە”.
وەک باسى کرد، تۆمەتبارى رووداوەکە رایکردووە و تائێستا دەستگیر نەکراوە.
وتیشى،”تەرمى ژنەکە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکى دادى و توێکارى بۆ تەرمەکەى دەکرێت”.
لەسەر ئەو بابەتە، 964 چەند جارێک پەیوەندى بە کارزان ساڵح، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح