داوای خزمەتگوزاری دەکەن

بەشێک لەچالاکەوانانی قەزای سەیدسادق گردبوونەوە 

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

چەند رۆژێکە بەشێک لە چالاکوانانی قەزای سەیدسادق داوای مۆڵەتی گردبونەوەیەکی هێمنانەیان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری لەقەزاکە کردبوو، دوای وەرگرتنی مۆڵەت ئەمڕۆ  16.1.2025گردبونەوەکە لەبەردەم بینای شارەوانی قەزای سەیدسادق ئەنجام درا.

زانا عەلی سەرپەرشتیاری گردبونەوەکە بۆ 964 وتی، داوامان کردووە ئاوڕ لە قەزاکەمان بدرێتەوە و رێگای هاوڵاتیان نەگیرێت و خزمەتگوزاریەکانیان بۆ جێبەجێ بکرێت، کەموکوڕیەکان لەسەرجەم سێکتەرکاندا هەیە بە پەروەردە و تەندرووستی و شارەوانیەوە تەنها شتێک کە دڵمان پێی خۆشە و کەمو کوڕی تێدا نەبێ ئاسایشمان پارێزراوە.

وتیشی، “پێویستە خەڵک خۆی داوای مافی خۆیبکات بەشێوازێکی هێمانانەو رێکوپێک دوور لەهەموو ئاژاوەیەک کەببێتە هۆی سوتانی بیناو تێکدانی سیمای شار و پیسبونی ژینگە و خراپ بوونی بارودۆخی خەڵک، ئێمە پێمان خۆشنییە هیچ خۆپیشاندانێک و داواکردنی مافێک بەلاڕێدا بڕوات پێمان خۆشە حکومەت گوێمان بۆبگرێت”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی