جگەر و قارچکی ئێرانی لە ناو بازاڕی هەڵەبجە

تا لیژنەکە هەواڵی پێدرا و گەیشتن لە 100 کیلۆ 15 کیلۆی مایەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە

964+

توانا نەقی

لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجەوە دەستگیرا بەسەر بڕێک لە قارچک و جگەر کە دەستگێڕێک فرۆشتوویەتی و نە بەرواری دروستکردن و نە بەسەرچوونی پێوە نەبووە.

لیژنەکە دەڵێن بڕەکەی زۆر بووە کە لە 100 کیلۆ زیاتر بووە ئەو کابرایە زۆربەی فرۆشتووە و تا تا هاوڵاتیان ئاگادریان کردوونەتەوە و پیاگەشتوون 15 کیلۆی ماوەتەوە و دەستیانبەسەردا گرتووە و تەلەفیان کردووە.

فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، ئەو قارچک و جگەرانەی دەستیان بەسەردا گرتووە لە ئێرانەوە کە بە پێی یاسا قەدەغەیە هاوردە کراون و نابێت بفرۆشرێت.

وتیشی،  چونکە هەڵەبجە هاوسنوورە لە گەڵ وڵاتی ئێران زۆر با ئاسانی ئەو بەرهەمانە دەهێنرێت بەڵام لیژنەکانیان بەردەوام لەگەڕاندان و لە هەرکوێ بیبینن دەستی بەسەردا دەگرن. 

ئاماژەی بەوەشکرد ئەو کابرا فرۆشیارە 100 کیلۆی پێبووە بەڵام تا ئاگادار کراونەتەوە و گەیشتوونەتە شوێنەکەی 15 کیلۆی لێ ماوەتەوە.

ڤازلینتان بینیوە لە ناو بەرمیلدا بێت ئەمڕۆ لە هەڵەبجە ...

ڤازلینتان بینیوە لە ناو بەرمیلدا بێت ئەمڕۆ لە هەڵەبجە دەست بەسەر 45 کیلۆدا گیرا