ئارام سەردار

لە گۆرانی وتنەوە بۆ سینەما و دەبێتە کوڕە ئازاکە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

چارەنووسی ئارام سەردار چیرۆکی ژیانی ئێوەیە و خەریکی یاری ئاسنیشە تا ببێتە پاڵەوانی فیلمێکی سینەمایی و لایڤ میوزیکیش ناکات.

ئارام سەردار یەکەم کلیپی ئەمساڵی بەناوی چارەنوس بڵاوکردەوە و نیازیشی هەیە بچێتە بواری سینەماوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، چیرۆکی گۆرانیەکە لە خۆمەوە نزیکە و رەنگە رۆژێک لە رۆژان هەر یەکێکمان چارەنوس شتێکی بەسەر هێنابێت کە بڕوای نەکردبێت، پڕۆژەی هونەری تریشم بەدەستەوەیە، یەکێکیان دوێتە لەگەڵ خانمە هونەرمەند شنیار”.

لەئێستادا ئارام سەردار سەرقاڵی یاری ئاسنە و خۆی ئامادە دەکات بۆ فیلمێکی سینەمایی، ئاشکراشی کرد کە خۆی پاڵەوانی فیلمەکەیە و دەبێتە کوڕە ئازاکە، نەشیشاردەوە کە حەزی بە لایڤ موزیک نییە و کۆنسێرتیش بۆ ئەو گونجاو نیە.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

زۆری نەماوە

زۆری نەماوە "سوتفە"ی ئارام بڵاوببێتەوە