لە دوای کۆرۆناوە
ئاژانسێک دەڵێ، کۆچ بۆ وڵاتانی ئەوروپا 38% دابەزیوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاژانسی ئەوروپی بۆ چاودێری سنوورەکان “فرونتکس” ئاشکرایکرد، وڵاتانی ئەوروپا گەشتنە تۆماری نزمترین ئاستی كۆچه، لەدوای کۆرۆناوە، تەنیا ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 240 هه‌زار كه‌س کۆچیان کردووە.
ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە، کە بەراورد بە ساڵنی دوای کۆرۆنا، رێژەی کۆچ بەڕێژەی 38% کەمی کردووە.
ئاژانسەکە دەڵێت، ئاماری كۆچی نایاسایی بۆ وڵاتانی ناو یه‌كێتییه‌كه له ساڵی ڕابردوودا نزیكه‌ی 240 هه‌زار كه‌س بووە، ئه‌وه‌ش نزمترین ئاستی كۆچه كه دوای ساڵی 2021 به‌هۆی كۆرۆناوه سنووره‌كانیان به‌خۆیه‌وه بینیوه.
به‌شێكی زۆری ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه داوای مافی په‌نابه‌رییان له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه، له ولاتانی سوریا، ئه‌فغانستان، میسڕ و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌فریقاوه بووه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی گه‌مارۆخستنه سه‌ر ڕێگای كۆچكردن له ولاتانی تونس و لیبیاوه ڕێژه‌ی كۆچ له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ڕێژه‌ی 59 له‌سه‌د كه‌می كردووه، به‌ڵام ڕیژه‌ی هه‌وڵی كۆچكردن لێیه‌وه به ڕێژه‌ی 14 له‌سه‌د به‌رز بووه‌وته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 69 هه‌زار و 400 كه‌س.