زیاتر لە نیو کیلۆگرام بووە

خەریک بوون لە یاری تاوڵە تلیاک بگوازنەوە؛ ئاسایش پێی زانین

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ، شکستیان بەپیلانێکی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر هێناوە لە ناو شاری سلێمانی.

ماددە هۆشبەرەکە لەناوی یاری تاوڵە شاردراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 هاتووە دەڵێت، رۆژی 12.1.2025، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانومانە پیلانی جیاوازی گواستنەوە و شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو “یاری تاوڵە” ئاشکرا بکەین، لەگەلیدا دوو تۆمەتباری بازرگان دەستگیر بکەین.

لەو چالاکییەدا لە ناو شاری سلێمانی کە ئەنجامدراوە دەستگیراوە، بەسەر بڕی زیاتر لە نیوکلیۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری “تلیاک”، بەڕێوەبەرایەتییە دەڵێت، ماددەکە لە دەرەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان و هەوڵی ناردنی بۆ وڵاتی ئوسترالیا و دواتر بۆ وڵاتی بەریتانیا دراوە، بەڵام پێش کارەکەیان ئاشکرا کراون.

ئێستا تۆمەتبارەکە، بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان راگیراو، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی بەردەوامە.

632 كەس بە تۆمەتی

632 كەس بە تۆمەتی "تیر*ۆر* و 1019 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران