"چلەیەکی تەڕمان دەبێت"
ئەمشەو چلەی زستان دەستپێدەکات؛ شەوچەرەکانتان حازر بکەن
964+
شۆڕش قادری
دوای کاتژمێر 12ـی ئەمشەو چلەی زستان دەست پێدەکات و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، بەفر و بارانی باش بەڕێوەیە و چلەیەکی تەڕمان دەبێت.
ئەمشەو پێدەنێینە ناو چلەی زستان کە ناوی بەخۆیەوەیە و ماوه‌كه‌ی 40 رۆژه، وەک دەزانین وه‌رزی زستان 90 رۆژه، 25ـی سه‌ره‌تا و 25ـی كۆتایی لێ لابە، ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌مێنێته‌وه 40 رۆژه و به چله‌ی زستان ناوده‌برێت، چلەی هاوینیش هەر بەو پێوەرە دیاری کراوە.
مانگه کوردییەكانی زستان بریتین له به‌فرانبار، رێبه‌ندان، ره‌شه‌مێ، چله‌ی زستان له 15ـی مانگی یه‌كی هەموو ساڵێک (25ـی مانگی به‌فرانبار) ده‌ستپێده‌كات، واته 25 رۆژ دوای هاتنی وه‌رزی زستان، كۆتاییه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته 24ـی مانگی دووه‌وه (5 ی مانگی ره‌شه‌مێ).
سەبارەت بە بارینی بەفر و باران لە چلەی زستانی ئەمساڵ، محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت، “بەپێی پێشبینییەکان دوای 20ـی ئەم مانگە بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات کە بەفر و بارانیشی لەگەڵدایە و تا 29ـی مانگ بەردەوام دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر و ناوبەناو بەفر و باران دەبارێت و بەتایبەتیش بۆ مانگی دووی ئەمساڵ پێشبینی چەند شەپۆلێکی بەفر و بارانی باش لەئارادا هەیە.
ده‌رباره‌ی چله‌ی زستان پێشینانی كورد وتوویانه، ئه‌مسه‌ری چله و ئه‌وسه‌ری چله، تیایدا ده‌بارێت به‌فرێكی زله، یان ئه‌مسه‌ری چله و ئه‌وسه‌ری چله، ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی به‌فرێكی زله.
له رابردوودا و كوردهواری خۆمان، ئه‌وه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوبێت، له‌م وه‌رزه‌ی زستاندا به‌گشتی و له چله‌دا به‌تایبه‌تی، بایه‌خی به خواردن و شه‌وچه‌ره داوه، به تایبه‌ت مێوژ و گوێز و بادام.