بەوردی تێبگە ترەمپ بۆ وادەکات؟

کەنەدا و مەکسیک و پەنەما و گرینلاند دەچنە سەر ئەمریکا

964+

دۆناڵد ترەمپ چەند رۆژێکە هەموو میدیای جیهانی سەرقاڵکردووە، جارێک دەڵێت کەنەدا دەخەمە سەر ئەمریکاو جارێکی تر دەڵێت مەکسیک و پەناما و لەناو ئەمانەش زۆر بەروونی ناوی گرینلاند دەهێنێت.

لێدوانەکانی ترەمپ قسەو باسیان زۆر لەسەر دروست بووە، بەڵام رەنگە کەمتر لای وەرگری ئێمە روون بێت کە سەرۆکە تازەکەی ئەمریکا بۆ ئەم کارە دەکات.

هانا سەعید شرۆڤەکارێکی بارودۆخی ئەمریکایە و چەند ساڵە لەو وڵاتە دەژی و لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی میدیاو ناوەندی بڕیاردانە لەوێ، 964 لێی پرسی بۆچی ترەمپ ئەم لێدوانانە دەدات و پلانی چییە، ئەویش لە ڤیدیۆیەکی شەش خولەک و شتێکدا وردو درشتی شیدەکاتەوە.

بەکورتی: کێشەکەی ترەمپ لەگەڵ کەنەداو مەکسیک پەیوەستە بەگومرگەوەو لەگەڵ پەنەماش پەیوەستە بەو رێرەوە ئاوییە گرنگەی جیهان هەرچی گرینلاندە ئەوا پەیوەستە بەو کانزاو سەرچاوە سروشتییە گرنگەنەی تێیدایە.

پێشنیارتان بۆ دەکەین تەماشای ڤیدیۆکە بکەن بۆ ئەوەی بەتەواوی لە لاتان روون بێت

ترەمپ و ئۆباما موو بە بەینیاندا ناچێت

ترەمپ و ئۆباما موو بە بەینیاندا ناچێت