نووسینگه‌ى مافى مرۆڤ:

“هه‌ڵه‌بجه‌ هیچ كرێكارێكی بیانى لێ نییه‌”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، له‌ سنوورى پارێزگاكه‌یاندا هیچ كرێكارێكی بیانى لێ نییه‌ كار بكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ده‌ستى كارى خۆماڵییه‌.

تیمێكی چاودێری نووسینگه‌كه‌، سه‌ردانێكى نوسینگەی هەڵەبجەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکانیان کرد، مەبەست لە سەردانەکە بەدواداچوون بوو بۆ زانیاری وەرگرتن لەسەر بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کەیسەکانی پەیوەست بەو بابەتانە.

هێمن عه‌لى، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤ به‌ 964ـى راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و داتاو زانیاریانه‌ى كه‌ له‌و نووسینگه‌یه‌ هه‌یه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ سنوورى هه‌ڵه‌بجه‌ كرێكارى بیانى لێ نییه‌.

وتیشی “ره‌نگه‌ هۆكارێك له‌وه‌ى كه‌ كرێكارى بیانیمان نییه‌، ئه‌وه‌بێت كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ پڕۆژه‌ى بازرگانى لێیه‌”.

پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندبوو كه‌ پێویسته‌ ده‌ستى كارى خۆماڵى له‌ ته‌واوى هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ بازرگانییه‌كان به‌ رێژه‌ى 75% و بیانیش 25% بێت، به‌م پێیه‌ش ده‌ستى كارى خۆماڵى له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 100% ـه‌.

مافى مرۆڤى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دۆخى راگیراوانى پارێزگاكه...

مافى مرۆڤى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دۆخى راگیراوانى پارێزگاكه‌ى ده‌كۆڵێته‌وه‌

منداڵه‌ ونبووه‌كانی هەڵەبجە عێراق و ئێران كۆده‌كاته...

منداڵه‌ ونبووه‌كانی هەڵەبجە عێراق و ئێران كۆده‌كاته‌وه‌