سه‌رپێچیت بینی په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه بكه
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ژماره‌كانى هێڵى گه‌رمى ئاشكرا كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر ئه‌و ژماره مۆبایلانه‌ى ئاشكرا كرد، كه وه‌ك هێڵى گه‌رم كارا كراون بۆ په‌یوه‌ندیكردنى هاوڵاتیان له باره‌ى سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر ژینگه.
كاراكردنى ئه‌م هێڵه گه‌رمه دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ژینگه له هه‌ولێر و دهۆک دێت، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پیسییه‌كانى ژینگه له‌م دوو پارێزگایه‌دا.
دڵشاد حوسێن هیرانى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هێڵه گه‌رمه‌كه كۆتایی هات و ئێستا هێڵه‌كه كاراكراوه.
وتیشی ” هه‌رسێ ژماره مۆبایلی 07831239606 و 07501859805 و 07501859808 بۆ هێڵه گه‌رمه‌كه ئاماده‌كراون بۆ په‌یوه‌ندیكردن”.
هێڵه گه‌رمه‌كه بۆ په‌یوه‌ندیكردنى هاوڵاتیانه كه له هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچییه‌كی سه‌ر ینگه‌یان بینى به‌زووترین كات ژینگه‌ى هه‌ولێر ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی ژینگە و گەشتوگوزار و هەردوو پارێزگاری هەولێر و دهۆک لەسەر پرسی پیسبوونی ژینگە ئه‌م چەند بڕیاره دەرکرا:
یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و رێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دووەم: رێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئوتومبێل بەرهەم دێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە.هەروەها دەبێ سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.
سێیەم : دەبێ خاوەنی موەلیدەکانی کارەبا، پابەندی رێنماییەکانی حکومەت بن و فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت و هەر کەسێک سەرپێچی بکات، رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
چوارەم: رێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت.