تێچووەکەی زیاترە لە 700 ملیۆن دینار
بە درێژایی نزیکەی چوار کیلۆمەتر رێگای چەند گوندێکی گەرمیان قیر دەکرێت
964+
توانا نەقی
بە درێژایی نزیکەی چوار کیلۆمەتر رێگای سێ گوندی گەرمیان قیر دەکرێت و کارکردن تیایدا بەردەوامە و تێچووەکەشی زیاترە لە 700 ملیۆن دینار.
بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بڵاویکردەوە، پرۆژەی قیرتاوکردنى رێگاى گوندەکانى ( گۆبان – نازێى گەورە) بە درێژایی 3.7 کیلۆمەتر و بەپانى 6 مەتر دەست پێکراوە.
دەشڵێت، پرۆژەکە بە تێچووی 719 ملیۆن و 700 هەزار ینار. لەسەر بودجەى پەرەپێدانى ئیدارەى گەرمیان و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى رێگاوبانى گەرمیان سەرپەرشتی دەکرێت و لە لایەن کۆمپانیاى هەردين جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەکە بریتییە لە دروستکردنى رێگاى قیر پێکدێت لە یەک چین تێکەڵەى جۆرى (Type-A ) بەئەستورى 20سم، چینێک قیرى ستابلایزەر بەئەستورى 10سم وەشانى رێگاکە بەپانى 1.5مەتر بۆهەرلایەک.
ئەو رێگایە زیاتر لە 10 ئاوبارەى جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت و ماوەى پرۆژەکە 150 رۆژە ئەم رێگایە دەبێتە هۆى بەستنەوەى گوندەکانى ناحیەى رزگارى بەشارى کەلارەوە وەکوگوندەکانى ( نازێی گەورە – نازێی بچوک – حاجى قازى و چەن دگوندێکی دیکە، لە ئێستادا رێژەی ئەنجامدراوی پرۆژەکە سەرووی 33%ـە.