فلته‌ره‌كانى گۆڕیون به‌ڵام هێشتا ماویه‌تى
كارگه قیره داخراوه‌كه‌ى سۆران خرایه ژێر تاقیكردنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران، سه‌ردانى ئه‌و كارگه قیره‌ی كرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كانیان دایانخستبوو، به‌ڕێوه‌به‌رى ژینگه‌ش ده‌ڵێت، به‌ئاسانى وازى لێناهێنین تاوه‌كو هه‌موو رێنماییه‌كانى پێ جێبه‌جێ نه‌كه‌ین.
ماوه‌ى نزیكه‌ى 20 رۆژ بوو ئه‌و كارگه‌یه داخرابوو، به‌ڵام به‌هۆى دابینكردنى فلته‌رى تازه رێگه‌یان پێدا به‌شێوه‌یه‌كی كاتى كاربكاته‌وه ته‌نیا بۆئه‌وه‌ى بزانن ئاخۆ فلته‌ره‌كان بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ى دوكه‌ڵ كاری خۆیان ده‌كه‌ن یان نا.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، یه‌كه‌مین مه‌رج و رێنماییان ئه‌و 40 فلته‌رانه بوو كه پێویسته كارگه‌كه بیبه‌ستێت، ئێستا چاودێری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببنه‌وه كه فلته‌ره‌كان رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى دوكه‌ڵه‌كه‌ن ده‌كه‌ن.
وتیشی “دواى فلته‌ره‌كان پێویسته ئه‌م كارگه‌یه مۆڵه‌ت ده‌ربكات و پابه‌ندی ته‌واوى رێنماییه‌كانى دیكه‌ى ژینگه، به‌رگرى شارستانى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه بێت”.
كارگه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌نته‌رى قه‌زاى سۆران له‌و ئیداره‌یه و یه‌كێكه له‌و كارگانه‌ى كه به پیسكه‌رى ژینگه‌ى قه‌زاكه داده‌ندرێت.
پێشتر لیژنه‌یه‌ك كه ژینگه‌شیان له‌گه‌ڵدا بوو، سه‌ردانى كارگه‌كه‌یان كردبوو بۆیان ده‌ركه‌وت كه كارگه‌كه هیچ مه‌رجێكی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی و به‌رگری شارستانی نیه و خاوه‌نى هیچ مۆڵه‌تێكی كاركردنیش نیه.
به‌قسه‌ى هه‌ژار ماهیر ماوه‌ى سێ رۆژ چاودێری كاركردنى كارگه‌كه ده‌كه‌ن و دواتریش بڕیارى پێویست له‌باره‌ى به‌رده‌وام بوونى ده‌درێت “ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو كارگه‌كانى سنووره‌كه‌مان وه‌كو یه‌كه و هه‌موویان پابه‌ندی رێنماییه‌كانمان ده‌كه‌ین”.