45 پێشێلکاری

پێشێلکاری بەرامبەر 73 رۆژنامەوان و دەزگای راگەیاندن کراوە

964+

ژووری هەواڵ

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی رابردووی بەرامبەر رۆژنامەوانان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی رابردوو 45 پێشێلکاریی بەرامبەر 73 رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن ئەنجامدراوە.

بە گوێرەی ئاماری سەندیکاکە کە ئەمڕۆ یەکشەممە 12.1.2024 بڵاویکردووەتەوە، زۆرترین پێشێلکاریی لە هەولێر تۆمارکراوە و کەمترینیشیان لە هەڵەبجە و کەرکوک بوون.

ژمارەی پێشێلکارییەکان بەراورد بە ساڵی پێشتر، 17 حاڵەت کەمیانکردووە و لە ساڵی 2023ـدا 128 دەزگا و رۆژنامەنووس 62 پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە.

بەگوێرەی ئامارەکەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، پێشێلکارییەکان بۆ 2024 بەمشێوەیە بوون:

10 پێشێلکاری راگرتن و دەستگیرکردن
20 پێشێلکاری رێگەنەدان بە رووماڵ و جیاکاری
10 پێشێلکاری هێرش و سووکایەتی
2 پێشێلکاری شکاندنی کەرەستەی رۆژنامەڤانی و دەستبەسەرداگرتن
2 پێشێلکاری لێدان لە رۆژنامەڤان
1 پێشێلکاری هەڕەشەکردن
1 پێشێلکاری داخستنی دەزگای راگەیاندن

پێشێلکارییەکان بەگوێرەی پارێزگا و شارەکان بەم شێوەیە بوون:

هەولێر: 13 پێشێلکاری
سلێمانی: 9 پێشێلکاری
دهۆک: 9 پێشێلکاری
کەرکووک: 2 پێشێلکاری
هەڵەبجە: 2 پێشێلکاری
ئیدارەی سۆران: 5 پێشێلکاری
ئیدارەی گەرمیان: 3 پێشێلکاری
نەینەوا: 3 پێشێلکاری

عێراق پارە دەداتە ئەدیب و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان

عێراق پارە دەداتە ئەدیب و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان