ماوەکەی یەک ساڵە

زانکۆ و پەروەردەی سلێمانی؛ سوود لە کارامەیی یەکتر وەردەگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

نامەی لێكتێگەیشتن و كاركردنی پێكەوەیی لە نێوان زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی واژۆ كرا، ئەوان دەیانەوێت سوود لە توانای کارامەیی یەک ببینن.

نامەکە بۆ ماوەی یەک ساڵ کارا دەبێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا، ئەمڕۆ دووشەممە 12.1.2025 پەروەردەی سلێمانی 1 دەڵێت، بە بەشداری دكتۆر كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌ و عومەر محەمەد، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی نامەی لێكتێگەیشتن و كاركردنی پێكەوەیی لە نێوان زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی واژۆ كراوە.

لەبارەی لێکتێگەشتنامەکەوە دەوترێ، لەپێناو سوودمەندبوون لە توانا و كارامەیەكان و سەرچاوەكانی یەكتر و هەماهەنگی بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی واژۆکراوە.

دەقی نامەی لێك تیگەیشتنەكە:

نامەی لێكتێگەیشتن و كاركردنی پێكەوەیی
لایەنی یەكەم: سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی
لایەن دووەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی
ئێمە لە هەردوو دامەزراوەی زانكۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لەپێناو سوودمەندبوون لە توانا و كارامەیەكان و سەرچاوەكانی یەكتر و هەماهەنگی بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و پارێزگای سلێمانی بە تایبەتی، بە پێویستمان زانی ئەم نامەی لێكتێگەیشتنە واژۆ بكەین و بیخەینە بواری جێ بەجێكردنەوە.
ئەم نامەی لێكتێگەیشتنە كارا دەبێت بۆ ماوەی (یەك ساڵ) لە بەرواری واژوكردنیەوە و دەتوانرێت ماوەكە درێژ بكرێتەوە لەسەر ویستی هەردوو لایەن.
بەندەكانی نامەی لێك تێگەیستنەكە بریتین لە:
1-بەشداریكردنی كاریگەرانەی هەردوولا، لە دانانی پلان بۆ پەرەپێدانی كەرتی پەروەردە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری.
2-ئامادەكردنی پرۆگرام و سەرچاوەی هۆشیاری گشتی و پاكێجی راهێنان پێویست (بیستراو و بینراو و خوێنراو) لە شێوەی پاكێج بۆ بابەتە جۆراوجۆرەكان كە پەیوەندیدارن بە كەرتی پەروەردە.
3-ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لەسەر ئاستی كۆمەڵگە بۆ پەرەپێدانی كەرتی پەروەردە.
4-دانانی پێوەری پێویست بۆ كردنەوەی خولی پێگەیاندنی راهێنەر لە بوارە پسپۆری یەكاندا وەك خولی پەرەپێدان تایبەت بە بەرێوەبەران و مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی كەرتی پەروەردە.
5-ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لە بواری جۆربەجۆرەكان بە مەبەستی دیاریكردنی رێگاچارەی زانستی بۆ پەرەپێدان و چارەسەركردنی گرفتەكانی كەرتی پەروەردە.
6-پێشكەشكردنی پرۆپۆزاڵی هاوبەش بۆ لایەنە بەخشەرەكان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی تایبەت لە بواری پەروەردەدا.
7-كاركردن بۆ ئەنجامدانی خولی راهێنان و وۆركشۆپ و كۆنفرانس و سیمپۆزیۆم و پێشبركێ و چالاكی پێویستی هاوبەش لە بوارەكانی پەروەردە لەسەر ئاستی سلێمانی و هەرێم و عێراقدا.
8-سودبینین لەسەرچاوە جۆربەجۆرەكانی هەردولا لەرووی ماددی و مەعنەوی بۆ راپەراندنی ئیش و كارەكانی چالاكیە جۆربەجۆرەكان.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):