بە پەیکەرێکی گەورە
هونەرمەند فواد ئەحمەد لە تەنیشت قەڵای هەولێر دەردەکەوێتەوە
964+
توانا نەقی
بە پەیکەرێکی گەورە هونەرمەند فواد ئەحمەد لە تەنیشت قەڵای هەولێر دەردەکەوێتەوە پەیکەرەکە لەسەر داواکاری کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کورد لقی هەولێر دروستکراوە و پارێزگاش تێچووەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
عومەر جەمیل پەیکەرساز بە 964ـی وت، پەیکەری هونەرمەند فواد ئەحمەد لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئێستا قۆناغی قوڕی تەواو بووە و بە مادەی فایبەر گڵاس رووپۆشی دەکەن.
وتیشی، پەیکەرەکە بەرزیەکەی سێ مەترە و لەسەر داوای کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کورد دروست کراوە و بڕیاریشە لە شاری هەولێر و لە تەنیشت قەڵای هەولێر دابنرێت.
عومەر جەمیلی پەیکەرساز تاوەکو ئێستا دەیان پەیکەری کەسایەتی و هونەرمەندی کوردی دروست کردووە دیارترینیان، پەیکەری هەریەک لە ئەحمەد دڵزاری شاعیر، مەولەوی، دکتۆر کەمال مەزهەری مێژونوس، دکتۆر مستەفا زەڵمی چەندانی دیکە.
ئەو پەیکەرسازە ئاماژەی بەوەشکرد، لە دواین کاریدا سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەرێکی گەورەی پێشمەرگەیە لە سلێمانی لەسەر داواکاری کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان کە بەرزیەکەی 10 مەترە و لە فولکەی هەواری شار دادەنرێت.