بیروڕای هاوڵاتیان

ئایا هەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكشێتەوە؟

964+
دەشتی عارف – هەولێر

ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی شاری هەولێر لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق، كە ئەگەری ئەوە خراوەتەڕوو هەرێم لە پڕۆسەی سیاسی عێراق بكشێتەوە، بیروڕای خۆیان بۆ 964 دەربڕی.

ئەوانەی بۆ 964 قسەیان كردووە، سەرنجی جیاوازیان هەیە، بەڵام بە گشتی سەرنجیان خستووەتەسەر ئەوەی پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە دیالۆگ و گفتوگۆی هێمنانە چارەسەر بكرێت.

ئەمڕۆ شەمممە 11.1.2025 ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان لە هەولێر، لەگەڵ سەرۆكی فراكیسۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق و نوێنەرانی كورد كۆدەبێتەوە و لە بارەی کێشەی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لە حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و فراكسیۆنە...

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەڕێوەدەچێت