لە کەرکوک

دوو کرێکار بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

نزیکی کاتژمیرێک پێش ئێستا دوو کرێکار لە پڕۆژەیەکی یەکەی نیشتەجێبووندا  لە کاتی پاککردنەوەی مانهۆڵەکان لە نزیک رێگا حەولیەکەی کەرکوک، بەهۆی نەمانی ئۆکسجینیەوە گیانیان لەدەست دا

سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکەی نیشتەجێبوونەکە بە 964ـی راگەیاند، دوو کرێکارەکە یەکێکیان کورد و ئەوەی دووەمیان عەرەب بووە، کرێکارە کوردەکە لەدایکبووی ساڵی 1983یە خیزاندارە و باوکی چوار منداڵە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و پیشەی پێشمەرگەیە و بۆ کرێکاری هاتووەتە کەرکوک،

. وتیشی، کریکارە عەرەبەکە لەدایکبووی ساڵی 1993یە و دانیشتووی شاری کەرکوک بووە

سامان یابە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک زانیارییەکانی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، کرێکارەکان بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە لە کاتی پاککردنەوەی مەنهۆڵیکدا گیانیان لەدەستداوە.

لە کەرکوک دوو کرێکار گیانیان لە دەستدا

لە کەرکوک دوو کرێکار گیانیان لە دەستدا