"سات به‌ سات رێژه‌ى گازه‌ ژه‌هراویه‌كانت پێده‌ڵێت"

له‌ هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مجار چوار سه‌نته‌ر بۆ پێوانه‌ى ژینگه‌یى داده‌ندرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر، هیممه‌تى كردووه‌ بۆ دانانى چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له‌ناو سه‌نته‌رى شار، بۆ خوێندنه‌وه‌ى رۆژانه‌ى دۆخى ژینگه‌، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شیان ده‌ڵێت “سات به‌ سات رێژه‌ گازه‌ ژه‌هراوییه‌كان ده‌زاندرێت”.

فه‌رمانگه‌كه‌، وه‌ك به‌شێك له‌ چاره‌سه‌ركردنى ژینگه‌ى پیسبووى هه‌ولێر نووسراوى فه‌رمى بۆ سه‌رووى خۆى  و ئه‌وانیش بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌‌ و داواى دانانى چوار سه‌نته‌ره‌كه‌ بۆ پێوانه‌ی ژینگه‌یی كراوه‌.

دڵشاد حوسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر بۆ 964 ئاشكراى كرد، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دانانى وێستگه‌كان ده‌ربڕیوه‌ و به‌ باشی زانیوه‌ كه‌ به‌زووترین كات ئه‌م كاره‌ بكرێت.

وتیشی “ئێستا له‌هه‌وڵى كڕینى ئه‌و ئامێره‌ تایبه‌تانه‌ین كه‌ پێوانه‌ى دۆخى ژینگه‌ ده‌كات”.

له‌ وێستگه‌كانه‌وه‌ سات به‌ سات دۆخى ژینگه‌ له‌ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر ده‌خوێندرێته‌وه‌ و رێژه‌ى پیسبووى شاره‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات “هه‌موو ئه‌و گازانه‌ى له‌ ژینگه‌كه‌دا هه‌بێت به‌ گازه‌ ژه‌هراوی و ناژه‌هراوییه‌كان له‌رێگه‌ى ئه‌م وێستگانه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێن”.

ژینگه‌ى هه‌ولێر دانانى ئه‌م وێستگانه‌ وه‌ك به‌رچاوڕوونییه‌ك بۆ چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ ژینگه‌یه‌كانى ئه‌م شاره‌ به‌كارده‌هێنێت.

پاڵاوتگه‌ نایاساییه‌كان، ئۆتۆمبێل و مۆلیده‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان و كارگه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌هۆكارى سه‌ره‌كى پیسبوونى ژینگه‌ى هه‌ولێر دادندراون و فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولیرێش له‌رێگه‌ى تیمه‌كانییه‌وه‌ به‌رده‌وام چاودێریان ده‌كات و ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچیشیان كردبێت سزاى مادى یاخود رووبه‌ڕووى یاسایان ده‌كاته‌وه‌.

سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌س تۆماركرا كه‌ كه‌روێش...

سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌س تۆماركرا كه‌ كه‌روێشكيان به‌ (تانجى) راوكردووه‌

كه‌سێك لە هەولێر تایەی سووتاند و ده‌ستگیر كرا

كه‌سێك لە هەولێر تایەی سووتاند و ده‌ستگیر كرا