پلانی پەرەپێدان جێبەجێ کراوە
فڕۆکەکانی هێڵی عێراقیە نزیکەی دوو هەزار گەشتیان کردووە لە مانگێکدا
964+
ئەحمەد مستەفا
هێڵی ئاسمانی عێراقی کۆی گشتی ئەو سەرنشینانەی راگەیاند، کە لە ماوەی مانگی کانوونی دووەمدا گواستراونەتەوە بۆ شوێنە جیاوازەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، بەو پێیەی ژمارەی سەرنشینەکان گەیشتووەتە 252 هەزار و 892 کەس.
هاوکات، ژمارەی گەشتەکانیش گەیشتووەتە هەزار و 767 گەشتی راستەوخۆ لەماوەی هەم مانگدا.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە، لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 8.1.2025، لە زاری ئەندازیار مەناف عەبدولنەعیم، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە دەڵێ، پلانی کارکردنی بۆ ساڵی 2024 ئەدای کۆمپانیاکەیان بەرزکردووەتەوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی، کە نوێنەرایەتی و پەیوەندی وڵاتانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وابەستە دەکات.
لە درێژەی راگەیەندراوەکە هاتووە، کۆمپانیاکە بۆ ساڵی 2025، بە پلانێکی کارپێکردنی گەورە دەستپێکردووە کە بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان کە پێشکەش بە گەشتیاران دەکرێت.
جگە لە فراوانکردنی تۆڕی ئەو شوێنانەی مەبەستن، بۆ دابینکردنی خواست و پێداویستییەکانی گەشتیاران، باشترکردنی ئەزموونی گەشتکردن لەناو گەشتە ئاسمانییەکان، و چەسپاندنی پێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقی وەک کۆمپانیایەکی پێشەنگ لە ناوچەکەدا کە بەشدارە لە گەیشتن بە دیدگای گەشەپێدانی عێراق، ئامانجی کۆمپانایاکەیان دەبێ، بە گوێرەی رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی گواستنەوە.