هەواڵەکان
تۆماركردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێر روو لە زیادبوونە و مەترسی لەسەر زەوی فەرمانبەرانی گەرمیان هەیە
+964
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەكەلی لە هەولێر، ئاشكرای دەكات ژمارەی تۆماركردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێر روو لە زیادبوونە، بەڵام ئەوەش دەڵێت، ئەوانەی تۆمار دەكرێن، بەشێكیان خەڵكی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن.
هەواڵی زۆربوونی تووشبووانی شێرپەنجە ناخۆش و ترسناكە، بەڵام بە هەواڵێكی خۆشیشتان پێ بڵێم، ماوەی دوو ساڵە هیچ تووشبوویەكی تالاسیمیا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی تۆمار نەكراوە.
كێشەی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان لە سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان وا بە ئاسانی كۆتایی نایەت و ئەوەتا گرتن و زیندانیكردنیشی بەسەردا هات.
دوو پارچە زەوی لە كەلار بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەران دیاریی كراوە و فەرمانبەرانی چاوەڕێی ئەوەن كارتی زەوییەكانیان وەربگرن، بەڵام ئێستا ترسیان هەیە لە قەل و لە كۆتریش ببن، بەڵام چۆن؟