سلێمانى
ئەو تۆمەتبارەى 11 بڕیارى دەستگیرکردنى هەبوو، دەستگیر کرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى سلێمانى ئەو تۆمەتبارەى دەستگیرکرد کە 11 بڕیارى دەستگیرکردنى هەبووە و پێشتریش لەسەر چەند تاوانێک سزادراوە.
پۆلیسى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە 11 بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە.
باس لەوەشکراوە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چاودێرییان خستە سەر تۆمەتبارەکە، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت.
“تۆمەتبار (هـ، ع، ع) لەدایکبووی 1990 لەچەند بنکەیەکی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمار کراوەو داواکراوە بەپێی ماددەکانی 444، 446، ٢٨٩ و 298 لەیاسای سزادان”، پۆلیسى سلێمانى وا دەڵێت.
ئاشکراشى کردووە کە تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو لەسەر چەند تاوانێکی تر سزا دراوە.