قسەی پاسپۆڕتی سلێمانی یە

نۆرەی پاسپۆڕت دەفەوتێ لە کاتی خۆیدا نەچن

964+
ئەحمەد مستەفا

پاسپۆرتی سلێمانی، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت ببنە خاوەنی پاسپۆرت یاخود مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە، بە گوێرەی کات و بەرواری دیاریکراوی خۆیان سەردانیان بکەن.

ئەگەر لە کات و بەرواری خۆتان لەوێ نەبن؛ مافەکەتان دەفەوتێ.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.1.20224، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆڕتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا لە پێگەی خۆی کە 964 بینویەتی دەڵێت، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە دەیانەوێت ببنە خاوەنی پاسپۆرت یاخود مامەڵەی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە، بە گوێرەی کات و بەرواری دیاریکراوی خۆیان سەردانمان بکەن.

کاتی دیاری کراوی خۆیان بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە و هەر لەو کاتەشدا، واتە کاتژمێر و بەرواری حجزی ئەلکترۆنییەکەی لە چ کات و بەروارێکدا بوو ئەوا لەو کاتەدا سەردانەکە دەبێت بکات، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکەین.

پاسپۆڕتی سلێمانی وەک هۆشداری، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە، ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون، ئەوا نۆرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین، چونکە نۆرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.

هەروەها، هەر هاوڵاتییەک سەروو 18 ساڵ بێت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت کاتێک سەردان دەکات، تەنیا کارتی نیشتمانی و نۆرەی پاسپۆرتەکەی (حجزی ئەلەکترۆنی) و کارتی بانکی پێویستە ئەگەر یەکەمجاری بوو پاسپۆرت دەربکات، ئەگەر تازەکردنەوە بوو مامەڵەکەی پێویستی بە پاسپۆرتە کۆنەکەیە.

لە بارەی ئەو هاوڵاتیانەی، خوار 18 ساڵن، پاسپۆڕتی سلێمانیئەگەر هاوڵاتی یەکە خوار 18 ساڵ بوو، پێویستە کارتی نیشتیمانی خۆی و باوکیشی کە (وەلی ئەمری) یەتی، لەگەڵ خۆی بهێنێت هەرورها سەرەی پاسپۆرت (حجزی ئەلەکترۆنی) و کارتی بانکیشی پێویستە.

دەتنێرنەوە ماڵەوە؛ ئەگەر کارتی نیشتمانی یان پاسپۆڕت ن...

دەتنێرنەوە ماڵەوە؛ ئەگەر کارتی نیشتمانی یان پاسپۆڕت نەبەیت

بۆ پاسپۆڕت هاتنەوە 30 رۆژ بمێننەوە؛ ئەمە داواکارییە

بۆ پاسپۆڕت هاتنەوە 30 رۆژ بمێننەوە؛ ئەمە داواکارییە