بۆ مانگی 11

بەشێک لە خانەنشینان موچەی هاوتاکراو وەردەگرن بە قەرەبووی چوار مانگەوە

+964

ژووری هەواڵ

بەشێک لەخانەنشینانی شارستانی، ئەوانەی پێش ساڵی 2014 خانەنشین بوون، موچەکانیان بۆ مانگی 11 بە هاوتاکراوی وەردەگرن، هاوکات قەرەبووی چوار مانگیشیان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.1.2025، سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، خانەنشینانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەڵەبجە، کۆیە و پشدەر بۆ یەکەم جار موچەی مانگی تشرینی دووەمیان بە هاوتاکراوی لەگەڵ بەغدا وەرگرت و قەرەبووی مانگەکانی تەمووز، ئاب، ئەیلوول و تشرینی یەکەمشیان لەگەڵیدا وەرگرت.

“لەبەر ئەوەی خانەنشینانی ئەو ناوچانە ژمارەیان کەمترە و دەتوانرێت ئاسانتر پارەکانیان خەرجبکرێت بۆیە ئەوانی گرتووەتەوە و لە مانگەکانی داهاتوودا سەرجەم خانەنشینانی شارستانیی هەرێمی کوردستان بە هاوتاکراوی لەگەڵ بەغدا موچە وەردەگرن بە قەرەبووەوە”، سادق شێخ عوسمان وای وت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە 1ـی تەمووزی ساڵی رابردوو موچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتای خانەنشینانی عێراق کراوە، بەڵام تەنیا ئەو خانەنشینانەی گرتووەتەوە، کە پاش ساڵی 2014 خانەنشین بوون.

خانەنشینان موچەی دووەم وەردەگرن و هەندێکیان دڵخۆشن

خانەنشینان موچەی دووەم وەردەگرن و هەندێکیان دڵخۆشن