دیمەنی یەکێک لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
لە کوێ وانەکانیان دەخوێنن؟
70 سزادراوى ناو چاکسازییەکانى هەرێم خوێندکارى زانکۆ و پەیمانگان
964+
وریا فەتاح
لە ئێستادا 5700 سزادراو لە چاکسازییەکانى هەرێمى کوردستاندان، لەو ژمارەیە 560 کەسیان خوێندکارن لە هەموو قۆناغە جیاوازەکان، 70 سزادراویش خوێندکارى زانکۆ و پەیمانگاکانن.
ئیحسان عەبدولرەحمان بابان، بەڕێوەبەرى گشتى چاکسازییەکانى هەرێم بە 964ـى وت،”ئێستا لە چاکسازییەکانى هەرێم 5700 سزادراو هەیە، لەو ژمارەیە 560 کەسیان لەسەرجەم قۆناغەکان دەخوێنن و 70 سزادراو لە قۆناغە جیاوازەکانى زانکۆن”.
وەک باسى دەکات، ئەوانەى خوێندکارى زانکۆن لە هەریەک لە زانکۆى لوبنانى فەرەنسى هەولێر و زانکۆى جیهان لە سلێمانى درێژە بە خوێندن دەدەن.
“زانکۆى لوبنانى فەرەنسى بەبێ بەرامبەر خوێندکارەکانى وەرگرتووە و زانکۆى جیهان 65% داشکاندنى کرێى خوێندنى بۆ کردوون”، ئیحسان بابان واى وت.
وتیشى،”لە ناو چاکسازییەکان رێنمایى کارکردن هەیە و ئەو خوێندکارانە دەتوانن لە فڕن و چێشتخانە و جلشۆردن و ئوتوکردن کاربکەن و کرێى خوێندن و خەرجییەکانیان دابین بکەن”.
سزادراوەکان دەچنە زانکۆ و لەوێ وانەکانیان دەخوێنن؟
ئەمە پرسیارى 964 بوو، بەڵام بەڕێوەبەرى چاکسازییەکانى هەرێم لە وەڵامدا روونى کردەوە کە لە ناو چاکسازییەکان وانە دەخوێنن و مامۆستاکا خۆیان دەچن و وانە بە خوێندکارە سزادراوەکان دەڵێن.