دۆكیۆمێنتارییەک ئامادەکراوە

چلەی ماتەمینی هونەرمەند و نووسەر زایەر عەبدوڵا بەڕێوەدەچێت

 964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیارە پێنجشەممە لە هەولێر، رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی هونەرمەند و نووسەر زایەر عەبدوڵا بەڕێوەبچێت.

رێوەڕەسمەكە لە هۆڵی پێشەوا لە ناو وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان كاتژمێر 03:00ی ئێوارە بەڕێوەدەچێت، كە سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان – لقی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و ناوەندی هونەری زەنێ رێكی دەخات.

عەبدولغەفار عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناوەندی هونەریی زەنێ بۆ بەرهەمهێنانی هونەری، ئەمڕۆ سێشەممە 7.1.2025 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، چەند بڕگە و بابەتێك بۆ رێوڕەسمەكە ئامادەكراون، سەرەكیترینیان فیلمێكی دۆكیۆمێنتارییە، كە 35 خولەكە و تایبەتە بە كار و بەرهەم و ژیانی هونەرمەندی كۆچكردوو زایەر عەبدوڵا.

هونەرمەند و نووسەر زایەر عەبدوڵا، نزیكەی چل رۆژ لەمەوبەر دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە هەولێر كۆچی دوایی كرد.

زایەر عەبدوڵا جگە لە كاری ئەكتەری لە شانۆ و درامای تەلەڤزیۆنی، خاوەنی چەند بەرهەمێكی ئەدەبی و هونەرییە و چاپكراون، هەروەها ساڵانێكیش وەك میدیاكار لە تەلەڤزیۆنەكان كاری كردووە.

تەرمی هونەرمەند زایەر عەبدوڵا سبەی بە خاک دەسپێردرێت

تەرمی هونەرمەند زایەر عەبدوڵا سبەی بە خاک دەسپێردرێت