لە چین

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی تیبت گەیشتە 53 کەس

+964

ژووری هەواڵ

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر ناوچەی تیبتی لە باشووری رۆژهەڵاتی چین هەژاند و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 53 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی شینخوای چینی دەڵێت، بوومەلەرزەکەی ئەم بەیانییەی هەرێمی تیبت لە نزیک هیمالایا بەهێزترین بومەلەرزە بووە لە پێنج ساڵی رابردوودا، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر باڵەخانەی ناوچەکە داڕماون.

گوڕی بوومەلەرزەکە لەلایەن سەنتەری تۆڕەکانی بوومەلەرزەی چینەوە بە 6.8 پلە تۆمارکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجیی ئەمریکا بوومەلەرزەکەی بە گوڕی 7.1 دیاریکردووە.

هاوکات کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکە لە نیپاڵیش دەرکەوتووە، کە هاوسنوورە لەگەڵ تبت و دەکەوێتە نزیک چیای ئێڤرێست، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لە نیپاڵ لێنەکەوتووەتەوە.

136مین پێشانگای نێودەوڵەتی هاوردە و هەناردە لە چین دەکر...

136مین پێشانگای نێودەوڵەتی هاوردە و هەناردە لە چین دەکرێتەوە