به‌م شێوه‌یه‌ دار و دره‌خته‌كانتان خاوێن بكه‌نه‌وه‌

كاتى هه‌ڵپاچینه‌ و كشتوكاڵى گه‌رمیان رێنمایی نوێ ده‌داته‌ جوتیاران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

كشتوكاڵى گه‌رمیان، رێنمایی نوێی بۆ جوتیارانى سنووره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میانه‌ و گونجاو هه‌ڵپاچین بۆ دار و دره‌خته‌كانیان بكه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ده‌ڵێت، لەم رۆژانە کاتێکی باشە بۆ بڕین (هەڵپاچین)، بۆیە داوا لە جوتیاران ده‌كات به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ئه‌و ئامێره‌ى كارى هه‌ڵپاچینى پێده‌كه‌ن، تەعقیمی بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ى بەکاریبهێنن.

بەکارهێنانی پۆدرە یان بۆیاغ بۆ خستنەسەر شوێنی برینى داره‌كه‌ بۆ ئەوه‌ی زیانبەخشەکان له‌ شوێنى بڕین نەچنە ناو دارەکەوه‌.

ئه‌و لقه‌ باشانه‌ى له‌ داره‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌، ئاماده‌یان بكه‌ن بۆ سه‌رله‌نوێ چاندنه‌وه‌یان و پرۆسەی دروستکردنی نه‌مامگە یان تازەکردنەوەی باخەکەیان .

پاشماوه‌ى ئه‌و لق و ده‌ق و پۆپانه‌ى له‌ داره‌كگان ده‌بڕنه‌وه‌ كۆبكه‌نه‌وه‌ و بیسووتێنن دواتریش خۆڵەمێشەکەی بۆ تەعقیمکردنی خاکەکەیان به‌كاربهێننه‌وه‌.

پەینکردنی داره‌کان دوای بڕین بە پەینی ئۆرگانیک (ئاژەڵی) بەمەبەستی هاندانی دارەکە بۆ گەشەکردنی رووەکی و بەرهەمهێنانی میوە .

964 گۆڕینى ره‌چه‌ڵه‌كى دارێكی رەسەنی له گوندێکی‌ روان...

964 گۆڕینى ره‌چه‌ڵه‌كى دارێكی رەسەنی له گوندێکی‌ رواندز راگرت

نزیكه‌ى 700 دارى قه‌ده‌غه‌كراو له‌ شەقامی 60 مه‌ترى ه...

نزیكه‌ى 700 دارى قه‌ده‌غه‌كراو له‌ شەقامی 60 مه‌ترى هەولێر چێندراون