لە هەولێر

كوڕ و باوكێک دەستگیركران و كوڕەكە دوو پۆلیسی بریندار كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە هەولێر پۆلیس تۆمەتبارێک لە ناو فەرمانگەی كارتی نیشتمانی دەستگیر دەكات، كە داواكراو بووە، دواتر كوڕەكەی لە بەردەم بنكەی پۆلیس تەقە دەكات و دوو پۆلیس بریندار دەكات، بەڵام ئەویش دەكەوێتە دەستی پۆلیس و دەستگیر دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 6.1.2025 بڵاویكردەوە، “دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بە ناوی (ت. ر. ت) دەچێتە ناو فەرمانگەی کارتی نیشتمانی، کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بۆیە تیمەکانمان ئاگادار دەکرێنەوە و دەستبەجێ دەگەنە شوێنی مەبەست و تۆمەتبار دەستگیر دەکەن، دواتر لە گۆڕەپانی بەردەم بنکەی پۆلیس، تۆمەتبارێکی تر بەناوی (ک. ت . ر) کە کوڕی تۆمەتباری سەرەوەیە، تەقە دەکات و لە ئەنجامدا دوو پۆلیس بە سووکی بریندار دەبن، ئێستاش هەردوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.

پۆلیسی هەولێر هۆشداریی دەدات، هەرکەسێک هەوڵی نانەوەی پشێوی بدات، لە دەست یاسا دەربازی نابێت و دەستگیر دەکرێت.

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنێک دەست...

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنێک دەستگیر کرد