دەبێتە ئەلیکترۆنی
بەبێ ماستەر کارد بەنزین نییە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بەڕێوەبەری بەشی سوتەمەنی لەخورماتوو دەڵێت، لە سبەینێوە شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزین دەبێت ماستەر کارتیان پێ بێت و بە پارەى دەستى بەنزین نادەن بە کەس.
ئەمڕۆ دووشەممە 6.1.2025، حەسەن مەهدی، بەڕێوەبەری بەشی سوتەمەنی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، بڕیارەکە لە سبەینێوە جێبەجێدەکرێت و ئەو شۆفێرانەی دێن بۆ وەرگرتنی سوتەمەنی، دەبێت ماستەر کارتی تایبەت بەخۆیان هەبێت و بە پێچەوانەوە بێبەش دەبن لە وەرگرتنی سوتەمەنی.
وتیشی، بڕیارەکە لەسەر هەریەک لە ئۆمبێلەکانی جۆری تاکسی و پیکاب، جێبەجێدەکرێت و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم گۆڕانکارییە لە پێدانی پارەی، جگە لە بەشی سوتەمەنی خورماتوو، لە هەر یەک لە فەرمانگەکانی نەخۆشخانەی گشتی و رەگەزنامەی قەزاکە جێبەجێکراوە و لەسەرەتای مانگی داهاتووە لە سەرجەم فەرمانگەکانی تر جێبەجێدەکرێت.
پێداچوونەوە: هاوبەش