پلێتی شکاوە

پردێکی تر لە سۆران داخرا

964+

ئاکام غەفور-سۆران

پردەکانی سنووری سۆران بۆیان نایە و ئەمڕۆش بەهۆی شکانی پلێتەکانی پردی نێوان سۆران بۆ گوندی شاوراوە بەڕووی شۆفێراندا داخرا.

پردەکە یەکێک لە پلێتەکانی ناوەڕاستی شکاوە و مەترسی لەسەر کەوتنی پردەکە هەیە و شۆفێران ناتوانن هاتووچۆی بەسەردا بکەن.

فەرزنگ لاوکە، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا بۆ 964 وتی، بەهۆی شکانی پلێتێکی پردەکە رێگای سۆران بۆ گوندی دیڵزیان و شاوراوە داخراوە.

وتیشی، تیمەکانی پاراستن و چاککردنەوەی رێگاوبانی سۆران ئاگادار کراونەتەوە، ئەمڕۆ دەست بە چاککردنەوەی پردەکە دەکەن، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ کارەکانی تەواو نابێت.

پردی شاوراوە، پردێکی بچوکی تاک سایدە، دەکەوێتە نزیکی بینای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

ئەم لە کاتێکدایە ماوەی 10 رۆژ بەهۆی خۆپیاکێشانی بارهەڵگرێکەوە پردی گەلی عەلی بەگ لەو سنوورە هاتوچۆی پیادا نەکرا و دوێنێ چاککرایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوای 10 رۆژ پردەکەی گەلی عەلی بەگ کرایەوە و  بەنداوەکانی...

دوای 10 رۆژ پردەکەی گەلی عەلی بەگ کرایەوە و بەنداوەکانیش ئاوی باشیان خەزن کردووە