دیمەنی ناوبازاڕی خەلیفان لە کاتی پشکنین.وێنە.بەرگری شارستانی سۆران
لەلایەن بەرگری شارستانی سۆرانەوە
بە شەش تیم تەواوی بازاڕی خەلیفان پشکنینی بۆ کرا
964+
توانا نەقی
بەرگری شارستانی سۆران کەوتووەتە خۆی و دوێنێشەو لە رێگەی شەش تیمەوە پشکنینی سەلامەتیان بۆ تەواوی بازاڕی قەزای خەیفان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویکردەوە، شەش تیمیان لە سۆرانەوە ناردووە پشکنینیان بۆ تەواوی دوکان و بازاڕ ئەنجامداوە.
دەشڵێت، بەمەبەستی دڵنیایی و سەلامەتی زیاتر رێگریکردن لە رووداوە نەخوازراوەکان پشکنینەکە ئەنجامدراوە.
مەبەستێی دیکەی پشکنینەکان درککردن و پێزانینی مەترسیەکان بوو لە ناو بازار و دوکانەکان و رێنوێنی کردن و ئامۆژگاری کردنی خاوەن دوکانەکان بوو لە چۆنیەتی سەلامەتی دان و خۆپارێزی لە هەر ئەگەر پێشهاتێکی رووداوی نەخوازراو.
لەو وێنانەی کە بەرگری شارستانی بڵاویکردووتەوە دەردەکەوێت کە بەشێکی زۆری دوکانەکان مەرجی سەلامەتیان نییە بەو پێیەی کاڵاو شمەکیان بە پارچە قوپا داپۆشیوە و هەروەها وایەری کارەبا بەدەرەوەیە.