هەر سەروو 76 دۆلارە
نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
لەگەڵ دەستپێکى یەکەم رۆژى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوت، نرخەکەى کەمێک دابەزیوە، بەڵام هەر لە سەروو 76 دۆلارەوەیە.
لە کۆتا رۆژى هەفتەى بازاڕى نەوت کە دەکاتە رۆژى شەممەى رابردوو، نرخى یەک بەرمیل نەوت بە 76 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.1.2025، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 76 دۆلار و 27 سەنت دیاری کراوە و بەڕێژەى 0.35% نرخەکەى دابەزیووە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 73 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەی 0.34% دابەزیوە.
نزیکەى 10 مانگە نرخى نەوت نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەى ئێستا، ئەوەش دواى ئەوەى چەند مانگێک بوو نرخی نەوت لەنێوان 70 بۆ 75 دۆلار هەڵبەز و دابەزی دەکرد.