دیمهنێكى گوندى ئێتیتى له‌دووره‌وه كه له سۆشیاڵ میدیاكه‌یان وه‌رگیراوه.
2000 ماڵن و هۆڵی پرسەشیان نییە
گوندێكی دهۆک ئامادەکردنی خواردن و دابەشکردنی شیرینی لە ناو پرسەکاندا قەدەغە کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندی ئێتیت له سنوورى دهۆك ئاماده‌كردنى خواردن و دابه‌شكردنى شیرینیان له‌ناو پرسه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرد و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ناشه‌رعی بوونى ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئێتیت نزیكترین گونده له سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك و به‌قسه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى دوو هه‌زار ماڵى لێ ده‌یت.
حاجى ئه‌مین ئێتیتی، موختار و ئه‌نجومه‌نى ئه‌م گونده به 964ـى وت،جگه له ناشه‌رعى بوونى ئه‌و كارانه له‌ناو پرسه‌كاندا هه‌مانكات به له‌به‌ر چاوگرتنى دۆخى ئابوورى هاوڵاتیان، ئه‌م بڕیاره‌یان داوه.
وتیشی “بڕیاردانه‌كه دواى ئه‌وه‌ى هاتووه كه له‌گه‌ڵ ریشسپی و به‌ته‌مه‌نه‌كانى گونده‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و پێیان باش بووه ئه‌م بڕیاره ده‌ربكرێت”.
له‌سنوورى ئه‌م گونده پێنج مزگه‌وت هه‌ن، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و مزگه‌وتانه هۆڵ پرسه‌دانانیان نییه و موختاریش ده‌ڵێت زۆربه‌ى پرسه‌كانیان ده‌بنه ناو سه‌نته‌رى دهۆك و داواكاریشه كه حكومه‌ت یان خێرخوازان هۆڵێكی پرسه‌دانیان بۆ دروست بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات ئه‌وان بۆ ئه‌م بڕیاره‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی دهۆكیش قسه ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى ئاگادار بن و دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ى كه بڕیاره‌كه له‌دژى هیچ ئه‌وان و هیچ كه‌سێكیش نییه.