لەسەرجەم شارەکان دەکرێتەوە

حکومەت سەرقاڵی کردنەوەی بازاڕی گەورەیە کە نرخ تێیدا 20% هەرزانترە

964+
ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی بازرگانی عێراق بە پاڵپشتی حکومەت، 150 بازاڕی گەورەی تایبەت بە خۆراک دروست دەکات و بازاڕەكانیش لە سەرجەم شارەکان دەكرێنەوە.

پلانەکە لەماوەی پێنج ساڵ و لە رێگای دروستکردنی 150 بازاڕی گەورەی خۆراک “هایپەرمارکێت” لە سەرانسەری عێراقدا دەبن و نرخەکانی بەراورد بە بازاڕە بازرگانییەکان 20% کەمترە.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 5.1.2025 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە دابینکردنی سەقامگیرییەکی باشترە بۆ نرخی خۆراک، بە تایبەت کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی گۆرانکارییەکانی نرخی دۆلارەوە هاوڵاتییان ئاستەنگییان بۆ درووستبوە.

هاوکات، وەزارەتەکە بڕیاری وایە، لە ساڵی 2025 کۆمەڵێک پڕۆژەی تایبەت بە بواری خۆراک دروستبکات، لەوانە دروستکردنی سێ ناوچەی فراوانی تایبەت بە بازرگانی خۆراک و لەلایەن وەزارەت و حکومەتی عێراقەوە چاودێری جموجۆڵ و نرخەکان دەکرێت.

زۆری نەماوە کاسبکاران بچنە بازاڕی سپی و لە تەواوبووندا...

زۆری نەماوە کاسبکاران بچنە بازاڕی سپی و لە تەواوبووندایە 

نرخی سێ جۆر زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێم دابه‌زیوه‌

نرخی سێ جۆر زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێم دابه‌زیوه‌