لە بەغدا

خوێندکارێکى زانکۆ تەقەى کرد؛ پۆلیسێک و دوو خوێندکارى بریندار کرد

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەستگیرکردنى تۆمەتبارى شەڕەکەى کۆلێژى ئیسراى دەستگیرکرد کە لە شەڕێکدا دوو خوێندکار و پۆلیسێکى بریندار کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میقدا میرى وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردەوە، هێزێکى فەرماندەیى پۆلیسى رەسافە، خوێندکارێکى کۆلێژى ئیسراى دەستگیرکردووە کە تەقەى لە پاسەوانى کۆلێژ و دوو خوێندکار کردووە و بریندارى کردوون”.

میرى باسى دەکات، تەقەکە لە ئەنجامى دروستبوونى شەڕێکەوە روویداوە، بەڵام بارى تەندروستى بریندارەکان جێگیرە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیس لێکۆڵینەوەى دەستپێکردووە و رێوشوێنى یاسایى گیراوەتەبەر و بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

خوێندکارێکی زانکۆ بە فیشەک بریندار کرا

خوێندکارێکی زانکۆ بە فیشەک بریندار کرا