لە قەڵاچوالان

مینێک بەهۆی باران و لافاوەوە دەرکەوت

964+

ژێوار خدر

باران و لافاو مینێکی دەرخست و لەلایەن تیمەکانی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە بەمەبەستی لەناوبردن گوزرایەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو.

دەزگای گشتی کاروباری مین رایگەیاند، دوێنێ شەممە 4.1.2025، پەیوەندی بە ژمارە 182ـی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە کراوە بەمەبەستی ئاگادار کردنەوە لە هەبوونی مینێک لە گوندی گڕگاشێ قەڵاچوالان.

دەشڵێت، باران و لافاو مینەکەی دەرخستبوو، سەرەڕای پشووی فەرمی، تیمی تەقاندنەوە سەردانی شوێنەکەیانکرد لەپێناو چارەسەرکردنی مینەکە.

روونیشیکردووەتەوە، تیمەکان مینەکەیان بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستووەتەوە بەمەبەستی لەناوبردنی لە ئایندەدا.

زۆرترین رووبەرى چێنراو بە مین لە سلێمانییە

زۆرترین رووبەرى چێنراو بە مین لە سلێمانییە