لە بازگەی عەربەت
بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی هاوڵاتیەك دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی لە سنووری عەربەت هاوڵاتیەک دەستگیر کراو دەستیش گیرا بەسەر بارە دارەکەیدا.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن کارمەندانی ئاسایشی بازگەی دەروازەی عەربەت – دارە رەش هاوڵاتیەك بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیرکرا.
دەشڵێت، ئەو کەسە سەرقاڵی ئەوە بووە دارە بڕواکان بە ئۆتۆمبێل بگوازێتەوە بۆیە دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیی و دارەبڕاوەکانیشدا.
ئێشتا ئەو تۆمەتبارە لە بنکەی پۆلیسی عەربەت پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.