لیژنەی پەڕلەمانی قسەی تیا کردووە

بڕیاری راگرتنی پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل درا

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەی فەرمانی پەرلەمانی، سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە فەرمای ژمارە (416) بڕیاری راگرتنی پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایلی دا.

ئەو لیژنەیە کە لەدانیشینی پەرلەمانی عێراق دەنگ بۆ پێکهێنانی دراو بەفەرمانی سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرۆک و ئەندامانی دیاریکرا بۆ لێکۆڵینەوە لەو گومانانەی لەرێوشوێنی ئیحالەکردن و مەترسی ئەمنی لە پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایلدا هەیە، لە یەکەم کۆبونەوەیدا لیژنەکە بڕیاریدا پرۆژەکە رابگیڕێ تا لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.

ئەمڕۆ شەممە 4.1.2025، پەڕلەمانتار، کاروان یاروەیس کە هاوکات ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەڕلەمانی عێراقە بە 964ی وت، پرۆژەی سیستمی تۆمارکردنی مۆبایل لەلایەن دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییکردنی عێراقەوە دراوە بە کۆمپانیایەک بۆ جێبەجێکردنی.

بەپێی پرۆژەکە؛ لەمەبەدوا هەر جۆرە مۆبایل و ئامێریکی پەیوەندیکردن هاوردە دەکرێ بەکۆدێک تۆمار دەکرێ و هەر مۆبایلێک تۆمار نەکرێ لەکارکردن دەوەستێ، هەر بیانی و گەشتیارێکیش بێتە عێراق پێویستە مۆبایلەکەی تۆمار بکرێ و هەرچی ئەو مۆبایل و ئامێرانەی پێش دەستبەکاربوونی سیستمەکە هاتوونەتە عێراق و ئێستا لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەکاردەهێنرێ بە کۆدێک تۆمار دەکرێ بەبێ بەرامبەر.

بە قسەی ئەو پەڕلەمانتارە، ئامانج لە پرۆژەکە زیادکردنی سەرچاوەی داهاتی نانەوتی و رێگرییە لە بەقاچاخ هێنانی مۆبایل، بەڵام لەبەرامبەردا پەرلەمانتاران گومانیان لە بوونی گەندەڵی لە پێدانی پرۆژەکە بە کۆمپانیا و هەروەها مەترسیان هەیە لەبواری ئەمنیدا خراپ بەکاربهێنرێ.

+964صورة من منصة (شبكة):
ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ مۆبایلیان لێ قەد...

ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ مۆبایلیان لێ قەدەغە کرا

قوتابیان لە خراپ بەکارهێنانی مۆبایل ئاگادار کرانەوە

قوتابیان لە خراپ بەکارهێنانی مۆبایل ئاگادار کرانەوە

"مۆبایل هۆكاری سەرەكییە بۆ توندوتیژی لە ناو خێزانەكان"